سه شنبه ۱۵ آذر ۱۴۰۱

ئەلبوومی مۆسیقای “مەستوورە” بڵاو کرایەوە

سه‌شنبه - 19 آوریل 2022
ئەلبوومی مۆسیقای “مەستوورە” بڵاو کرایەوە

ئەلبوومی مەستوورە لە تازەترین بەرهەمەکانی بەشی مۆسیقای حەوزەی هونەری کوردستان بڵاو کرایەوە.

ئەلبوومی مەستوورە لە تازەترین بەرهەمەکانی بەشی مۆسیقای حەوزەی هونەری کوردستانە کە بە سەرپەرشتیاری محەمەد میرزایی و گۆرانیبێژی سەجاد میهرەبانی و بە هەوڵی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان و بە هاوکاری زانکۆی کوردستان بڵاو کرایەوە.

ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان ڕایگەیاند: لە درێژەی پاڵپشتی لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی هونەری مۆسیقایی بە پێێ فەرهەنگ و هونەری خۆجەیی ناوچەکە و بەراورد کردنی لەگەڵ پێوەرە مۆسیقاییە هونەرییەکانی ئێران، ئەلبوومی مەستوورە وەکوو یەکەم بەرهەمی گرووپی هەمنەوازانی زانکۆی کوردستان بە پاڵپشتی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان بڵاو کراوەتەوە.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس