سه شنبه ۲۷ اردیبهشت ۱۴۰۱

تاران لە رێگای ئەورووپاوە پەیامی هۆشداری بۆ تێل ئاڤیڤ ناردووە

سه‌شنبه - 19 آوریل 2022
تاران لە رێگای ئەورووپاوە پەیامی هۆشداری بۆ تێل ئاڤیڤ ناردووە

لاپەڕەیەکی تویتەری رایگەیاندووە ئێران لە رێگای نێونجیگەری ئەورووپاوە، پەیامی هۆشداری بۆ تێل ئاڤیڤ ناردووە.

لاپەڕەیەکی تویتەری کە لە بواری قەیرانە نێودەوڵەتییەکاندا چالاکی دەکات، رایگەیاندووە ئێران لە رێگای نێونجیگەری ئەورووپاوە، پەیامی هۆشداری بۆ تێل ئاڤیڤ ناردووە.

لەم لاپەڕە بە نێوی ئینتل ئێسکای کە هەواڵە نێودەوڵەتییەکان بڵاو دەکاتەوە، نووسراوە: ئێران لە رێگای نێونجیگەری ئەورووپاوە وێنەی ناوچە و هەموو ئەمارەکانی چەکی کیمیایی، بایۆلۆژیکی و ناڤۆکی تێل ئاڤیڤ کە لە یەکەمین هێرشدا دەکرێنە ئامانج، بۆ ئیسرائیل ناردووە.

بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ٢٤ کاتژمێر پاش هۆشداری سەرۆک کۆماری ئێران بە رژیمی زایۆنی رووی داوە. ئایەتوڵا رەییسی لە رێورەسمی رژەی رۆژی ئەرتەشدا بە زایۆنیستەکانی وت: بچووکترین جووڵانەوەی ئێوە لە هێزە چەکدارەکانی ئێمە ناشاردرێتەوە و گەر کردەوەیەک ببینرێت، ناوەندی رژیمی زایۆنی دەبێتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێمە.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس