سه شنبه ۱۵ آذر ۱۴۰۱

بێ وچان تا تایمز؛کتێبی تازەی محەمەدعەلی دەستماڵی خەڵاتی دانا ڕەئووفی بردەوە

شنبه - 23 آوریل 2022
کتێبی تازەی محەمەدعەلی دەستماڵی خەڵاتی دانا ڕەئووفی بردەوە

کتێبی شانۆنامەی بێ وچان تا تایمز لە نووسینی محەمەدعەلی دەستماڵی بڵاو کرایەوە.

ماجەرای کۆچبەری، بابەتی کتێبی تازەی محەمەدعەلی دەستماڵی نووسەری سنەییە کە لەمڕۆژانەدا خەڵاتێکی گرینگی ئەدەبی بردەوە.

ئەم بەرهەمە باسی سەبری و ڕەفیق و جەمیل چۆلەکە و چەند کەسیتر ئەکات کە جانتایان لێ هەڵگرتووە و لە لێواری زەریا چاوەڕوانن قاچاخچیان بێن و بیانبەن بۆ دونیای ڕۆژئاوا.

ڕۆژی چوارشەمە ١٣ ئەم مانگە لە شاری سلێمانی و لە ئاهەنگێک لە تالاری هونەردا، خەڵاتی ساڵی دانا ڕەئوف بە ئەم شانۆنامەیە بەخشرا. دەستماڵی دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، بەرهەمەکەی ئیمزا کرد بۆ خوێنەران و لایەنگرانی شانۆی کوردی.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس