قوباد ئارەش/ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پاڵەوانە قیزەونەکانی کۆمەڵگای ئێمە
وەرن سەیری چێشتەکەم بکەن، وەرن سەیری منداڵەکەم بکەن، وەرن سەیری جلەکانم بکەن، وەن سەیری هەستە لۆکاڵیەکە درۆزنانەکەی من بکەن چلۆن وەک سێدارە خۆمم پێیاندا هەڵواسیوە، من شۆڕشگێڕە ناڕازییەکەی سەردەمی کامێرام، من قارەمانی ناڕازی سەردەمی نمایشکردنم، ئەوانە ژمارەیەک رستەن لە زمانی وێنە و گرتەکانی ناو تۆڕە کۆمەکایەتییەکانەوە، بەشێکی زۆری نمایشکەرانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نارەزایەتی نییە لە













