تاریخ انتشار : دوشنبه 30 مهر 1397 - 23:17
کد خبر : 1028

قوباد ئارەش/ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پاڵەوانە قیزەونەکانی کۆمەڵگای ئێمە

قوباد ئارەش/ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پاڵەوانە قیزەونەکانی کۆمەڵگای ئێمە

وەرن سەیری چێشتەکەم بکەن، وەرن سەیری منداڵەکەم بکەن، وەرن سەیری جلەکانم بکەن، وەن سەیری هەستە لۆکاڵیەکە درۆزنانەکەی  من بکەن چلۆن وەک سێدارە خۆمم پێیاندا هەڵواسیوە، من شۆڕشگێڕە ناڕازییەکەی سەردەمی کامێرام، من قارەمانی ناڕازی سەردەمی نمایشکردنم، ئەوانە ژمارەیەک رستەن لە زمانی وێنە و گرتەکانی ناو تۆڕە کۆمەکایەتییەکانەوە، بەشێکی زۆری نمایشکەرانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نارەزایەتی نییە لە

وەرن سەیری چێشتەکەم بکەن، وەرن سەیری منداڵەکەم بکەن، وەرن سەیری جلەکانم بکەن، وەن سەیری هەستە لۆکاڵیەکە درۆزنانەکەی  من بکەن چلۆن وەک سێدارە خۆمم پێیاندا هەڵواسیوە، من شۆڕشگێڕە ناڕازییەکەی سەردەمی کامێرام، من قارەمانی ناڕازی سەردەمی نمایشکردنم، ئەوانە ژمارەیەک رستەن لە زمانی وێنە و گرتەکانی ناو تۆڕە کۆمەکایەتییەکانەوە، بەشێکی زۆری نمایشکەرانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نارەزایەتی نییە لە سیستەمێک کە مرۆڤ دەچەوسێنێتەوە، بەڵکو خۆ نمایشکردنە بۆ مەبەستێکی تر، زۆەبەی ئەوانەی خۆیان نمایشدەکەن لە راستیدا مرۆڤە سەیرەکانی دونیای ئێمەن، ئەوانە بەشێکی گرنگیان نمایشکارەکانن بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە خۆیان نمایشبکەن و دەستیان بگاتە ئارەزوە شاراوەکەی ناخیان.

گومانم نییە زۆربەی ئەوانە نە هوشیارییەکی بنەرەتیان لە لەسەر خۆیان هەیە، نە لەسەر سیستەمەکە دەوروبەریان، بەڵکو ئەمە دەروازەیەکە بۆ ناساندنی خۆیان بە ئەویدی و بە خەڵکی دەرەوەی دونیای خۆیان، تا لەم رێگەیەوە دەرەچەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی دەستیان بگات بە ویستە تایبەتییەکانیان.

زۆربەی ئەم پاڵەوانە ساختانە هەموو شتێک دەکەن بۆ فریودان. کێشە تەنها لەوەدا نییە وێنە راستەقینەکەی خۆیان لە شوێنێکی دیکە دەردەکەوێت کە بۆ چ مەبەستێک نمایشەکەیان کردبوو، کێشە لەوەیە خەڵک هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو شوێنەی ساختەبوونی ئەمانە بناسێت.

پاڵەوانە ساختەکان بۆیان گرنگ نییە، کۆمەڵگا بەرەو کوێ‌ دەڕوات، ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە بچنە ناو نارەزایەتییەکانەوە و وێنەیەک بگرن بۆ ئەو کاتەی مەبەستیانە وێنەکە بەکار بهێننەوە. کاتێک دەچنە ناو خەڵک چونەکەیان سروشتی نییە، دەیانەوێت بەم نمایشە سودێک لەو چوونە ببینن. بەشێکی تری ئەم پاڵەوانە ساختانە جۆرێک لە نووسین لە تۆڕەکاندا دەنوێنن و خۆشحاڵن بەوەی دەسەڵات و سیستەمەکە دەستگیریان بکات، یان جوڵەیەکی ناتەندروستیان لەگەڵ بکات، چونکە ئەم جووڵە ناتەندروستەی دەسەڵات دەبێتە هۆی زیاتر ناساندنیان و لە کاتی تردا ئەم ناساندنە بەکار دەهێننەوە بۆ فریودان. هەندێکیان تەنانەت دەگەنە ئەو ئاستەی پەلاماری دەسەڵات بدەن بۆ ئەوەی دەسەڵات پەرچەکردار وەربگرێت و ئەمان سودی لێبنینن. کاتێکیش سەیری مێژووەکەیان دەکەیت، مێژووێکی بەتاڵ بەتاڵی روکەشانەیە. هەریەکێک لەو پاڵەوانە درۆزنانە ئێستا بمرێت دوو رستە دوای خۆی جێناهێڵێ‌ شایەنی وتنەوە بێت. هێندە خاڵین کە بەڕێگادا دەڕۆن خڕەخڕیان دەبیستیت.

پاڵەوانە قیزەوەنەکان پرۆژەیەکیان نییە زەڕەیەک بنەمای فیکری لەپشت بێت، دونیا بینیەکیان نییە بۆ سیستەم، هیچ شارەزاییەکیان نییە لە کێشە بنەرەتییەکانی حوکومڕانی و کێشە بونیادییەکانی کۆمەڵگا. هێندە دورن لە خوێندنەوە و کتێب بەناو هێنانی کتێب تووشی رەنگ زەردی دەبن. قارەمانی قیزەون بەشوێن ویستە تایبەتییەکانی خۆیەوەتی، نە خاوەنی خەمێکی گەروەیە، نە خاوەنی هوشیارییەکی بنەرەتییە. پاڵەوانی ساختە شاشەکان و شوێنی جەماوەرییەکان دەکاتە شوێنی خۆ نمایشکردن، ئەما نمایشەکەی زۆر کاتی دەبێت، هێندە کاتی دەبێت بە چەند کاتێکی کەم دەردەکەوێت نمایشەکانی بۆ ویستێکی خۆیەتی، نەک بۆ خەمە گشتییەکانی کۆمەڵگا.

پاڵەوانی درۆزن تەنها شاشەکان ناکاتە شوێنی خۆ دەرخستنی، بەڵکو سوود لە هەموو شوێنێک دەبینێت بۆ ئەوەی بیکاتە شوێنی دروستکردنی پاڵەوانبوونی ساختەی خۆی، کاتێکیش دەستدەکات بە قسەکردن، لە شوێنێکەوە قسە دەکات هیچ هوشیارییەکی نییە لەسەر ئەو چەمکانەی کێشەی گەورەن لەناو کۆمەڵگەو سیستەمدا

پاڵەوانی ساختە تەنها ئەوانی تر فریونادات، بۆ ماوەیەکیش خۆی فریودەدات و خۆی لێدەبێتە پاڵەوانی راستەقینە. وەک (دۆنکیشۆت) پێی وایە ئەوە ئاڵای ئازادی هەڵگرتووە، پێی وایە ئەوە نوێنەری نارەزایەتییەکانە، ئەوە نوێنەری خەمە گەورەکانە. ئەو نوێنەری خەمە گشتیەکانە، هەر پاش ئەم وەهمە، وردە وردە بۆی دەردەکەوێت هاواری ناخی بۆ شتێکی دیکەیە، بۆ ویستێکی تایبەتی خۆیەتی نەک بۆ ئەوەی لەپێناویدا خۆی نمایش دەکات.

پاڵەوانی ساختە تەنها بەها گەورەکان لەناو نابات، بەڵکو ئەو ئومێدانەش لەناو دەبات لە گۆشە جیاجیاکانەوە چەکەرە دەکەن. بۆی گرنگ نییە جیهانەکە بەرەو کوێ‌ دەڕوات، تەنها بۆی گرنگە ئەو شوێنەی بووە بە گرێ‌ لەناخیدا بەدەستی بهێنێت. کاتێکیش دەگاتە شوێنەکە ئیدی خۆی و ئەوانەی فریویداون تێدەگەن چەند بەتاڵە، چەند دورە لە ناسینی کێشەکان، چە خاڵییە لە هەموو هونەرەکان.

پاڵەوانی ساختە خۆی هەڵدەواسێت بە کەسە جوانەکاندا، خۆی هەڵدەواسێت بە رەزمەکاندا، درۆ بەناوی کەسە جوانەکان و رەمزەکانەوە دەکات، دەیەوێت هەرچۆنێک بێت لەرێگەی ئەوانەوە ناوێک بۆخۆی دانێ‌. خۆی هەڵدەواسێت بە کەسە بەناوبانگەکاندا، هەندێکجار بەو زمانە قسە دەکات کەسە رۆشنبیرەکان قسەی پێدەکەن، هەندێکجار بەو شێوازە دەنووسێت کەسە پێشڕەوەکان دەنووسن، هەندێکجار شوێناو شوێن دەگەڕێت تا وێنەیەک، دیمەنێک لەگەڵ کەسە هوشیارەکان و بەناوبانگەکان بگرێت و بیکاتە کەرەستەی خۆ ناساندنی.

هەموو کردەکانی پاڵەوانە درۆزنەکانی کۆمەڵگای ئێمە بۆ ویستە تایبەتییەکەی خۆیەتی. هەمووی ئەوانەش فریوی پاڵەوانە ساختەکە دەخۆن، ئەوانەن بەتاڵبوونەکەی ناناسن، ئەوانەن جەوهەرەکەی ناناسن، ئەوانەن بڕوا بە جوڵە ناراستەکانی دەکەن و کاتێکیش وێنە راستەقینەکەی دەناسن، ئیتر پاڵەوانی ساختە گەیشتوەتە ویستەکەی خۆی.

پاڵەوانی نمایشی هیچ بنەمایەکی فیکری و ئەدەبی و هونەری نییە. نەک هەر بنەمای نییە، ژیانی بەتاڵە لە کتێب، ژیانی بەتاڵە لە بیرکردنەوەی جەوهەری، ژیانی پڕە لە پرنسیپ و خۆ نمایشکردن، پرنسیپەکان و خۆ نمایشکردنەکانی بۆ تێرکردنی ئارەزوەکانیەتی. هێندەش لاوازە لە پێناو گەیشتن بە ئارەزوەکانی چ رێگەی نادروست هەیە هەمووی دەگرێتە بەر.

بەڵێ جیهانەکەی ئەمڕۆی ئێمە پڕە لەم پاڵەوانە پووشاڵییانە، تۆش وەک خوێنەرێک یان وەک بینەرێک، دەتوانی پاڵەوانی ساختە و پاڵەوانی راستەقینەکان لەیەکتری جیابکەیتەوە.

برچسب ها :

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

اخبار

اقتصاد

فتوتیتر

تبلیغات