کچە کوردێکی ۲۱ ساڵان گەنجترین ئەندام پەرلەمانی وڵاتی ئیسلەندە
ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسلەندی ڕاگەیێندرا کە تێیدا کۆچبەرێکی کوردی هەرێمی کوردستان کە خۆیی نوێنەری کۆچبەران ناساندووە وەکوو یەکێک لە ۶۳ پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا. لانیا کەریم کە بە لانیا ڕان بەناوبانگە گەنجترین ئەندام پەرلەمانی ئیسلەندە کە ۲۱ ساڵ تەمەنیەتی و خوێندکاری مافە. مێهر