تاریخ انتشار : دوشنبه 12 تیر 1402 - 7:31
کد خبر : 3096

قورئان سووتێنەکە بناسە!

قورئان سووتێنەکە بناسە!
سەلوان سەباح مەتی مومیکا، لە شاری قەرەقوش/حەمدانییەی دەشتی نەینەوا، لە خێزانێکی کلدان لەدایک بووە

کوردنامە؛ سەلوان سەباح مەتی مومیکا، لە شاری قەرەقوش/حەمدانییەی دەشتی نەینەوا، لە خێزانێکی کلدان لەدایک بووە. ئەو لە زووەوە لە بەغدا دادەنیشت. ساڵی ٢٠١۴ بە هاوکاری و لەسەر داخوازی دەزگای میتی تورک، حیزبی (یەکیەتی سریانی دیموقراتی) دروست کرد، کە هەر خۆیشی، لە نێوان ساڵانی ٢٠١۴ تا ٢٠١٨ سەرۆکی حیزبەکە بوو. ئەمە لە کاتێکدایە، کە مەسیحییەکانی عێراق، نزیکەی ٪٩٨ لە سەدیان کلدانن و ئەوانەی تر ئاسوریی و چەند خێزانێکی ئەرمەنییش لە زاخۆ هەن و سریان لە عێراق نین.
دواتر کە میت مەترسی لەوە پەیدا کرد، لایەنگرانی یەپەگە و پە\کە\کە، لەناو ئێزدیەکانی دەشتی نەینەوا دەستەڵاتیان بەهێز دەبێت، ئەمجارە دیسان سەلوان مومیکا، هەر بە پارە و داخوازی و پلانی دەزگای میتی تورک، (کەتیبەی نسوری سریان)ی دامەزراند، بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارۆچکەی بەرتللەی نێوان هەولێر و موسل و ئینجا قەرەقوش. ئەو تا ئەو کات، هێشتا لە بەغدا دەژیا، بەڵام بۆ گرتنی بەرتللە، ساڵی ٢٠١۶  هاتە هەولێر، تا بەردەوام بتوانێت چەک، پارە و فەرمان لە میت وەربگرێت. ئەو بەئاسانی توانی هێزەکەی لە هەولێرەوە پڕچەک بکات.

دوای ئەوەی کە ڕەییان سالم صادق کلدانی، کە کلدانێکی ناسیاوی سەلوانە، بە دروستکردنی بزووتنەوەی (بابلییون)، چووە ناو دەستەکانی (حەشدی شەعبی)، توانی نەخشەکانی میت بۆ داگیرکردنی بەرتللە لە بنکەی تورکەکانەوە لە نزیک بەعشیقە، پوچەل بکاتەوە. هەر ئەو سەلوانی دەستگیر کرد و دوای پتر لە دوو هەفتە هێشتنەوەی لە زیندانی حەشد، سەلوان وازهێنانی خۆی لە کاری چەکداری ڕاگەیاند و دواتر ناردرایەوە کونسولی تورکیا لە هەولێر. ئیدی سەلوان دوای وازهێنانی لە چالاکییە سەربازیەکان، بردرا تورکیا.
لە ساڵی ٢٠١٩، کاتێک کە دەزگای میت، ویستی گوشار بخاتە سەر یەکیەتی ئەوروپا، دەیان هەزار پەنابەری سوری ناردە ئەوروپا. لەناویاندا بە سەدان ئەندامی میت، لە تورک، عارەب، کورد، ئەفغانی و ئێرانیشی تێدابوو. سەلوان لەگەڵ ئەو شەپۆڵەدا، خۆی گەیاندە ئەلمان و دواتر هاتە سوید.
یەکەمین کاری بۆ میت لە سویدەوە، ڕەوانکردنەوەی بوو بۆ بەغدا تا بچێتە ناو ڕەوتی سەدریەکان و بەشداری بکات لە داگیرکردن و سوتاندنی ساختمانی پەرلەمانی عێراق. ئەو توانی ئەم کارە بکات و گەڕایەوە سوید. 
لە ناوەڕاستی زستانیشەوە، لەگەڵ پۆلیس و دامەزراوەی دادی سوید، لە ململانێدایە، بۆ ڕێگا پێدانی بە سوتاندنی قورئان لەبەردەم بالیۆزخانەی عێراق، بۆیە دادگا، دژ بە بۆچوونی پۆلیس، ڕێگای پێدا تا ئەم کارە بکات، بەڵام پۆلیس شوێنێکی دیان بۆ دیاریکرد. هێشتا دیار نیە، ئەم کارەی دوایی بۆ چ لایەنێک کردووە.  

وێنەکە: سەلوان مۆمیکا، لەناو خۆپیشاندەرانی ڕەوتی سەدر، لەبەردەم پەرلەمانی عێراق. خۆی وێنەکەی لە دیواری فەیسبووکی خۆی داناوە

برچسب ها :

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

اخبار

اقتصاد

فتوتیتر

تبلیغات