بورهان گیزلەنمیش وێنەگری کورد کۆچی دوایی کرد
بورهان گیزلەنمیش وێنەگری کورد پاش ماوەیەکی درێژ بەرەنگاری لە گەڵ شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. گیزلەنمیش بە هۆی وێنە مێژووییەکانی شەڕی کۆبانی و ناوچەی سوری دیاربەکر دەناسرێت. وێنەکانی ئەو وەکوو بەڵگەی ڕاستەقینە لە شەڕی کۆبانی لە میدیاکانی جیهان بڵاو بووەوە. بورهان بەیانی ئەمڕۆ بە خاک سپێردرا.

