کورتەی ژیانی ئەو کوردە پەنابەرەی براوەی گەورەترین خەڵاتی ماتماتیکی ۲۰۱۸یە

کردنامه؛ کۆچەر، لە ساڵی ۱۹۷۸ لە شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، خوێندنی بنەرەتی و ناوەندیی و دواناوەندی لە مەریوان تەواوکردووە، پاشان بۆ خوێندنی زانکۆ روودەکاتە شاری تاران و لە زانکۆی تاران براوانامەی بەکالۆریۆس لە ماتماتیکدا بەدەست دەهێنێت. دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ، وەک پەنابەر روو دەکاتە وڵاتی بەریتانیا و لە ماوەی نێوان ساڵانی

کردنامه؛ کۆچەر، لە ساڵی ۱۹۷۸ لە شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، خوێندنی بنەرەتی و ناوەندیی و دواناوەندی لە مەریوان تەواوکردووە، پاشان بۆ خوێندنی زانکۆ روودەکاتە شاری تاران و لە زانکۆی تاران براوانامەی بەکالۆریۆس لە ماتماتیکدا بەدەست دەهێنێت.
دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ، وەک پەنابەر روو دەکاتە وڵاتی بەریتانیا و لە ماوەی نێوان ساڵانی ۲۰۰۱- ۲۰۰۴ بروانامەی دکتۆرا (PhD) لە ماتماتیکدا لە زانکۆی نۆتینگهام بەدەست دەهێنێت، لە ساڵی ۲۰۰۳ دا خەڵاتی جڤاتی بیرکاریانەی لەندەن( London Mathematical Society) ی پێبەخشرا وەک “ئایندەرۆشترین خوێندکاری دکتۆرا” ئەو شەرەفەی پێبەخشرا.
وەک یەکێک لە چالاکترین و کاراترین ماتماتیکزانە هاوچەرخەکان دادەنرێت لە سەرانسەری جیهامدا لە بواری ئەندازە و جەبر و هاوکێشە ئاڵۆز و فرەژمارەییەکاندا.
ئەو خەڵاتانەی کۆچەر بەدەستی هێناون
کۆچەر بیرکار، پێشتر چەندین خەڵاتی گرنگ و بە بەهای بەدەستهێناوە، لە گرنگترینەکانی ئەمانەن:

۱- خەڵاتی فلیپ لێڤەرهولم؛ خەڵاتێکی تایبەتە بەو کەسانەی توێژینەوەیکی نوێ دەکەن و شوناسێکی جیهانیی بەو توێژینرەوەیە بۆ خۆیان تۆمار دەکەن، بەهای ئەو خەڵاتە ۱۰۰ هەزار پاوەندە ساڵانە لە جیهاندا بە ۳۰ کەس دەبەخشرێت.

۲- خەڵاتێکی تایبەت لە میانی بەشداری لە (Fondation Sciences Mathématiques de Paris)، کە کێبرکێییەکە بۆ باشترین توێژەرەکانی بواری ماتماتیک لە پاریس بەڕێوەدەچێت.

۳ – خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن جڤاتی ماتماتیکیی ئەمەریکا.

۴ – خەڵاتی بوار (بواری ماتماتیک) ۲۰۱۸، بەهاکەی ۱۵ هەزار دۆلارە.
برچسب ها :
ناموجود- نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
- نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰