مەزڵوم عەبدی بەبۆنەی 12 ساڵەی شۆڕش لە کوردستانی سووریادا، بە پێگەی فەرمی هێزەکانی سووریای دیموکراتی راگەیاند، ئەوان ئامادەن بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ لەگەڵ سەرجەم وڵاتان بە تورکیاشەوە، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە سووریا و گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی.
عەبدی گوتیشی كە ئەوان هەمیشە ئامانجیان یەکڕیزی خاکی سووریایە.
فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند، سەرەتای شۆڕش بە سەدەها کەسەوە دەستیانپێکرد، بەڵام ئێستا ژمارەی سەربازەکانی هەسەدە زیاترە لە 100 هەزار سەربازە و لە نێویاندا هێزی تایبەتی راهێنراوی باش هەیە لەسەر هەموو جۆرە چەکێک.
مەزڵوم عەبدی گوتی، هێزەکانیان بەهێزتر دەکەن و کێشە ئیداریی و کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا چارەسەر دەکەن.
رۆژی 19ـی تەمووزی ساڵی 2012، هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە شاری کۆبانێی کوردستانی سووریا و دواتر لە شار و شارۆچکەکانی دیکەش دەرکران، ئەو رۆژەش بە فەرمی لە لایەن بەڕێوبەریی خۆسەرییەوە بە دەستپێکی شۆڕش ناسێنرا.


دیدگاهتان را بنویسید