بۆ پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان دەبێ لە گەڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان هاوکار بین
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێکدا رایگەیاند: “پیرۆزباییى سه‌رکه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى گشتیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له هه‌مو لایه‌ک ده‌که‌م، ئیتر عێراق و هه‌رێمى کوردستان له قۆناغێکى تازه‌دان و ئه‌نجامه‌کانى کۆتایى هه‌ر چۆن یه‌کلایى ببنه‌وه، هه‌موان براوه‌ن، هه‌مومان پێکه‌وه ده‌بێ خۆمان بۆ ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش و ته‌حه‌دییه‌کانى قۆناغى داهاتوو، ئاماده بکه‌ینم”. ئاماژەی بەوەشکردوە، “یه‌کڕیزى،
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێکدا رایگەیاند: “پیرۆزباییى سه‌رکه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى گشتیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له هه‌مو لایه‌ک ده‌که‌م، ئیتر عێراق و هه‌رێمى کوردستان له قۆناغێکى تازه‌دان و ئه‌نجامه‌کانى کۆتایى هه‌ر چۆن یه‌کلایى ببنه‌وه، هه‌موان براوه‌ن، هه‌مومان پێکه‌وه ده‌بێ خۆمان بۆ ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش و ته‌حه‌دییه‌کانى قۆناغى داهاتوو، ئاماده بکه‌ینم”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “یه‌کڕیزى، ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى، کلیلى سه‌رکه‌وتنمانه که ده‌سته‌به‌رى مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، ده‌سکه‌وته‌کان و سیستمى فیدراڵى و قه‌واره سیاسییه‌که‌ى ده‌پارێزێت، ئه‌رکى هه‌مو هێز و لایه‌نه سیاسییه کوردستانییه‌کانه پێکه‌وه، ته‌با و یه‌کڕیز، کار بۆ ئێستا و داهاتویه‌کى باشتر بۆ هه‌رێمى کوردستان و عێراق بکه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه عیراقییه‌کان هاوکار بین”.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “ئه‌رکى هه‌مومان له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانى عیراق ئه‌وه‌یه به ڕوانگه و خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنێکى تازه و واقعبینییه‌وه، به سودوه‌رگرتن له ئه‌زمون و هه‌ڵه‌کانى ڕابردو، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور کێشه‌کانى وڵات چاره‌سه‌ر بکه‌ین، کار بۆ عیراقێکى سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌ران بکه‌ین که تیایدا مافه ده‌ستورییه‌کانى هه‌مو پێکهاته‌کان مسۆگه‌ر و پارێزراو بن، متمانه، پێکه‌وه‌یی، هاوچاره‌نوسی، هاریکاریی هاوبه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى وڵات، هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه، سازان و یه‌کسانی، هه‌مومان کۆبکاته‌وه”.
ئەوەشی خستوەتەڕو، “ڕێژه‌ى به‌شدارى له ده‌نگداندا په‌یامێکى ڕ‌ونى هاوڵاتییانه که چاویان له ژیان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاریى زیاتره و مافى خۆیانه، ئه‌مه بۆ هه‌مومان له حکومه‌ت و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، ده‌بێ په‌ند و وانه‌یه‌ک بێت بۆ پێداچونه‌وه‌ى جددى و بنیاتنانه‌وه‌ى متمانه، هه‌روه‌ها ببێته هانده‌رى کار و خزمه‌تى زیاتر”.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “ئیتر کاتى ئه‌وه‌یه پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نیشتمانیی فیدراڵى که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی هاوڵاتی بێت، ده‌ستور جێبه‌جێ بکات، دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌ت به‌هێز بکات، گروپ و هێزه چه‌کداره‌کانى ده‌ره‌وه‌ى یاسا کۆنتڕۆڵ بکات، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور و هاوبه‌شیى هه‌مو پێکهاته‌کانى عیراق، پرۆسه‌ى سیاسى ڕاست بکاته‌وه و به‌ره‌و داهاتویه‌کى باشتر بۆ هه‌موان، وڵات به‌ڕێوه ببات”.
برچسب ها :
ناموجود- نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
- نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰