تەقینەوە لە ڕێگای کاروانی سەربازی تورکیا لە جۆلەمێرگ/ ٧ هێزی سەربازی بریندار بوون
بە پێی هەواڵی کوردنامە، بە هۆی تەقینەوە لە ڕێگای کاروانی سەربازی لە جۆلەمێرگ ٧ هێزی سەربازی بریندار بوون کە بارودۆخی ٣ کەسیان نالەبارە. ئەم تەقینەوە لە کاتێکدا ڕووی دا کە کاروانی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان لە ڕێگای زوکان لە جۆلەمێرگ تێدەپەڕین. ٧ کەس برینداربوون کە ئەفسەری پایەبەرزیشیان تێدایە. برینداران خێرا بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی یوکسک ئۆڤا گوێزرانەوە. پاش
بە پێی هەواڵی کوردنامە، بە هۆی تەقینەوە لە ڕێگای کاروانی سەربازی لە جۆلەمێرگ ٧ هێزی سەربازی بریندار بوون کە بارودۆخی ٣ کەسیان نالەبارە.
ئەم تەقینەوە لە کاتێکدا ڕووی دا کە کاروانی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان لە ڕێگای زوکان لە جۆلەمێرگ تێدەپەڕین. ٧ کەس برینداربوون کە ئەفسەری پایەبەرزیشیان تێدایە. برینداران خێرا بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی یوکسک ئۆڤا گوێزرانەوە.
پاش تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر هێزی سەربازی چوونە ئێرە و هەموو ناوچەکەیان گەمارۆ دا.
شیاوی ئاماژەیە ئەمە سێهەمین ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان لەم مانگانەی دواییە. هێشتا سەبارەت بە شوناسی بەرپرسانی ڕووداوەکە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
سەرچاوە: مێهر
برچسب ها :
ناموجود- نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
- نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰