دەمیرتاش: لە سزاکانی ئێوە ناترسم
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە دانیشتنی دادگادا ڕایگەیاند کە لە سزا ناترسێت و ئەمانە تا کاتی هەڵبژاردن درێژەی هەیە. یەکەمین دانیشتنی لێکدانەوەی دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش بە تاوانی سووکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار لە وتەدانی ٢٠١۴ و ٢٠١۶ لە پارێزگاکانی ئەنقەرە، ئەمەد، ماردین و مێرسین، لە دادگای ١۴ی کەیفەری مێرسین بەڕێوە چوو. دەمیرتاش بۆ بەرگری
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە دانیشتنی دادگادا ڕایگەیاند کە لە سزا ناترسێت و ئەمانە تا کاتی هەڵبژاردن درێژەی هەیە.
یەکەمین دانیشتنی لێکدانەوەی دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش بە تاوانی سووکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار لە وتەدانی ٢٠١۴ و ٢٠١۶ لە پارێزگاکانی ئەنقەرە، ئەمەد، ماردین و مێرسین، لە دادگای ١۴ی کەیفەری مێرسین بەڕێوە چوو.
دەمیرتاش بۆ بەرگری لە خۆی وتی: لەو کاتەدا من سەرۆکی حیزب و نوێنەری پارلەمان بووم و سکاڵاکاریش سەرۆکی حیزب و سەرۆک کۆمارە. کەواتە من بە تاوانی گوتارێک سزا ئەدرێم کە هەردوو لایەن لە بەرانبەر یەکتردا بەکاریان هێناوە.
ئەو وتیشی: لە سەردەمێک لە مێژووی تورکیا داین کە دۆسیەی زۆر لە سەر سووکایەتی کردن بە سەرۆک کۆمار هەیە. لەم سەردەمەدا ١٣٨ هەزار دۆسیە بۆ ئەم تاوانە پێک هاتووە و ٣٠ هەزار کەس مەحکووم کراون. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە خەڵک ڕەخنەی زۆریان لە سەرۆک کۆمار هەیە.
ناوبراو وتیشی: من لە سزاکانی ئێوە بە تاوانی سووکایەتی کردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا ناترسم.
برچسب ها :
ناموجود- نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
- نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰