تاریخ انتشار : یکشنبه 28 شهریور 1400 - 19:30
کد خبر : 1419

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا کۆبووه‌وه‌

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا کۆبووه‌وه‌

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى ده‌ستبه‌کاربوونى له‌ پۆستى تازه‌یدا له‌ نەدیم زه‌هاوى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست و گوتى: “مایه‌ى شانازییه‌ که‌ ده‌بینین بۆ یه‌که‌مجاره‌ کوردێک له‌ به‌ریتانیا له‌ بوارێکى گرنگدا ده‌بێته‌ وه‌زیر و له‌ زۆر بوارى ژیانى سیاسى و کارگێڕیدا سه‌رده‌که‌وێت”، هه‌روه‌ها گرنگیى سوودوه‌رگرتنى

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى ده‌ستبه‌کاربوونى له‌ پۆستى تازه‌یدا له‌ نەدیم زه‌هاوى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست و گوتى: “مایه‌ى شانازییه‌ که‌ ده‌بینین بۆ یه‌که‌مجاره‌ کوردێک له‌ به‌ریتانیا له‌ بوارێکى گرنگدا ده‌بێته‌ وه‌زیر و له‌ زۆر بوارى ژیانى سیاسى و کارگێڕیدا سه‌رده‌که‌وێت”،

هه‌روه‌ها گرنگیى سوودوه‌رگرتنى هه‌رێمى کوردستانى له‌ ئه‌زموون و سه‌رکه‌وتنه‌کانى به‌ریتانیا له‌ بوارى په‌روه‌رده‌ و خوێندندا دووپات کرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ بوارى خوێندنى پیشه‌ییدا که‌ بۆ هه‌رێمى کوردستان زۆر پێویست و گرنگه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ نه‌دیم زه‌هاوى خۆشحاڵیى خۆى به‌ سه‌ردان و دیدارى سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى که‌ یه‌که‌م شاندى فه‌رمیى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیایه دواى ده‌ستبه‌کاربوونى وه‌ک وه‌زیرى په‌روه‌رده‌، پێشوازى لێده‌کات و له‌گه‌ڵیاندا کۆدبێته‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ ئاماده‌یی به‌ریتانیا بۆ هاوکارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌ بوارى په‌روه‌رده‌دا کرده‌وه‌ و رایگه‌یاند هه‌رێمى کوردستانیش وه‌ک وڵاتانى دیکه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌توانێت له‌ بوارى کارى هاوبه‌شمان سوودمه‌ند بێت.

ئاڵوگۆڕى بیروڕا ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و ناوچه‌که‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

برچسب ها :

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

اخبار

اقتصاد

فتوتیتر

تبلیغات