تاریخ انتشار : سه شنبه 23 فروردین 1401 - 16:37
کد خبر : 2106

سیناریۆکانی ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکان/ ئایا ئەردۆغان دەمنێتەوە؟

سیناریۆکانی ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکان/ ئایا ئەردۆغان دەمنێتەوە؟
ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆڕەکاندا باسی لێ دەکرێت، ئەستەم بوونی درێژەی دەسەڵاتی ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠٢٣ دایە چونکوو ساڵی داهاتوو بە بۆنەی هەڵبژاردنەوە، ساڵێکی هەستیار بۆ ئەردۆغان دەبێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە حاڵێکدا چوارەمین دەیەی ژیانی سیاسی خۆی تێپیر دەکات کە لە ماوەی ئەم ٢٠ ساڵەدا ئێمە بینەری دەسەڵاتی تاکەکەسی ئەو بووین. ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆڕەکاندا باسی لێ دەکرێت، ئەستەم بوونی درێژەی دەسەڵاتی ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠٢٣ دایە چونکوو ساڵی داهاتوو بە بۆنەی هەڵبژاردنەوە، ساڵێکی هەستیار بۆ ئەردۆغان دەبێت.

کەم بوونەوەی ناوبانگ و خۆشەویستی ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دەستی پێ کرد، لەو کاتەدا کە ئاک پارتی لە هەڵبژاردنی شارەکانی ئەستەمۆڵ، ئێزمیر و ئەنقەرە بەزی. پاش ئەوە هەوڵەکانی ئەدۆغان بۆ دۆزینەوەی سیناریۆهایەک بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردن دەستی پێ کرد.

ئێستاش ئاک پارتی بەدوای دۆزینەوەی سیناریۆ بە مەبەستی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٣یە. ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا پێیان وایە ئەردۆغان تا ئێستا دوو جار بۆتە سەرۆک کۆمار و ناتوانێ بۆ جاری سێهەم خۆی کاندید بکات و تەنیا بەو مەرجەی هەڵبژاردن پێش ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوە بچێت، دەتوانێ بەشدار بێت.

لە سیناریۆی ئاک پارتی بینەری هەوڵی زۆری دەوڵەت بۆ گۆڕانی دووبارەی یاسای بنەڕەتین. گەرچی یاسای تورکیا ٢٣ جار گۆڕاوە بەڵام سەرەڕای ئەوەش، هێشتا خەڵک و پارتە سیاسییەکان ناڕازین بەڵام هەموو پارت و سیاسەتوانەکان بۆ گۆڕانی یاسای بنەڕەتی هاودەنگ نین.

هەروەها ئەردۆغان دەیەوێ ژمارەی دەنگەکانی هەڵبژاردن بگۆڕێت. بە پێی یاسای تورکیا بەدەست هێنانی دەنگی ١+۵٠ بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان پێویستە بەڵام وێدەچێ دەنگەکانی ئەردۆغان لەو ئاستەدا نەبێت بۆیە هەوڵ ئەدات ئەم یاسا بگۆڕێت. لایەنگرانی ئاک پارتی دەیانەوێ بەدەست هێنانی ۴۵ لەسەدی دەنگەکان وەکوو پێوەری سەرکەوتن دیاری بکەن.

لاوازبوونی بەڕێوەبەرایەتی قەیران، دابەزینی بایەخی لیر و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە هۆکارەکانی دابەزینی پێگەی ئاک پارتی لە نێوان خەڵکی تورکیایە. پارتی کۆماریخوازی گەلیش لەم رۆژانە بەدوای وەرگرتنی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیە کە ناسراوترین کەسایەتی سیاسی ئەوان، ئیمام ئوغلوویە. بەڵام کارناسان پێیان وایە لە داهاتوودا ئیمام ئوغلوو تووشی هەمان چارەنووسی ئەردۆغان دەبێت.

رووداوەکانی تورکیا زۆر ئالۆزە گەرچی بە نزیک بوونەوە لە هەڵبژاردن، پێش بینی داهاتووی سیاسی تورکیا ئاسانتر دەبێتەوە. سەرگوڵ ئارەش

برچسب ها :

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

اخبار

اقتصاد

فتوتیتر

تبلیغات