عێراق مۆڵه‌تی کارکردنی بانکی میللی ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
کوردنامه به گیرانه وه له رۆیته‌رز ؛ به‌هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و سنوردارکردنی کاری بانکه‌که له عێراق، بانکی ناوه‌ندیی عێراق مۆڵه‌تی کارکردنی بانکی نیشمانی ئێران “میللی”، گه‌وره‌ترین بانکی ئێرانی له به‌غداد هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
رۆیته‌رز ده‌ڵێ: ئه‌م بڕیاره له نوسراوێکدا هاتووه که رۆژی ۳۱‌ی کانونی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن بانکی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه ده‌رچووه. له نوسراوه‌که‌دا هاتووه” له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و زیانه‌ی که لقی بانکهکهتان له عێراق بهریکهوتووهو چالاکییه‌کانی سنوردار بووه‌و توانای جێبه‌جێکردن یان فراوانکردنی چالاکی بانکیی نییه‌و… خراوه‌ته لیستی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه، بۆیه بڕیارماندا مۆڵه‌ته‌که‌تان هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه”.
له ساڵی ۲۰۱۸دا، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مرییکا سزای به‌سه‌ر بانکی میللی ئیران‌دا سه‌پاند.
حکومه‌تی عێراق که بڕی زیاتر له (۱۰۰ ملیار) دۆلاری له بانکی فیدراڵی ئه‌مریکادایه، به‌م هه‌نگاوه ده‌یه‌وێت نیازپاکی خۆی بۆ واشنتۆن ده‌ربخات، ئه‌مه بۆ گره‌نتیکردنی ئه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتی عێراق که ده‌چێته ئه‌مریکا روبه‌ڕووی سزا‌و بلۆککردن نه‌بێته‌وه.
به‌مدواییه حکومه‌تی عێراق هه‌شت بانکی بازرگانیی ناوخۆیی له مامه‌ڵه‌کردن به دۆلاری ئه‌مریکی قه‌ده‌غه‌کرد، سه‌رباری ئه‌مه هه‌ندێک رێوشوێنی تری گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ سنوردارکردنی پرۆسه‌کانی شتنه‌وه‌ی پاره‌و به‌کارهێنانی نایاسایی دۆلاری ئه‌مریکیی، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکه که وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریکا پێشوازی لێده‌کات.
به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی عێراقی و ئه‌مریکی، له ساڵی رابردوودا حکومه‌تی عێراق ۱۴ بانکی له مامه‌ڵه‌کردن به دۆلار قه‌ده‌غه‌کردووه، ئه‌مه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراواندایه بۆ رێگریکردن له به‌قاچاخبردنی دۆلاری عێراق بۆ ئێران له‌رێگای سیسته‌می بانکیی عێراقه‌وه، عێراق له‌سه‌ر داوای ئه‌مریکا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جێبه‌جێ ده‌کات.
برچسب ها :
ناموجود- نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
- نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰