تاریخ انتشار : سه شنبه 4 آبان 1400 - 22:27
کد خبر : 1656

فیلمی ئێرانیی دارگوێز لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت

فیلمی ئێرانیی دارگوێز لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت

نمایشی گشتیی فیلمی دارگوێز ڕۆژی ۴ی مانگی ۱۱ی ۲۰۲۱ بە شێوەی هاوکات لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات. دارگوێز چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی تاڵ و پڕ لە نەهامەتی کەسێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی قادر مەولان پوور دەگێرێتەوە کە بنەماڵەکەی لە کارەساتی کیمیابارانی سەردەشتدا بەر چەکی کیمیایی دەکەون. ئەم فیلمە ئێرانییە لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر

نمایشی گشتیی فیلمی دارگوێز ڕۆژی ۴ی مانگی ۱۱ی ۲۰۲۱ بە شێوەی هاوکات لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات.

دارگوێز چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی تاڵ و پڕ لە نەهامەتی کەسێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی قادر مەولان پوور دەگێرێتەوە کە بنەماڵەکەی لە کارەساتی کیمیابارانی سەردەشتدا بەر چەکی کیمیایی دەکەون.

ئەم فیلمە ئێرانییە لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر لە تاران توانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر وەدەست بێنێت.

فیلمی دارگوێز یەکێک لە بەربژێرەکانی ئێران بووە بۆ ئەوەی وەک نوێنەری ئێران بچێتە ڕکابەریی ئۆسکاری ۲۰۲۱٫

کۆمپانیای مەستی فیلم دەیەوێت بە گرینگی دان بە خاڵە هاوبەشە فەرهەنگییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندی فەرهەنگی و هونەری دوولایەن، فیلمە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاو کاتەوە.

برچسب ها :

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

اخبار

اقتصاد

فتوتیتر

تبلیغات