ماکرۆن به‌ڵێنى ناردنى هێزى داوه بۆ ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى شه‌ڕڤانان
کوردنامە: ماکرۆن، دوێنێ له پاریس، له‌گه‌ڵ شاندێکى نوێنه‌رانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل، کۆبووه‌ته‌وه، نوسینگه‌ى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا، بڵاویکردەوه،” سه‌رۆک ماکرۆن، ستایسى قوربانییه‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى کردووه، که رۆڵى یه‌کلایکه‌ره‌وه‌یان هه‌بووه له شه‌ڕى دژى داعش”. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه، فه‌ره‌نسا هاوکارى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ده‌کات، بۆ هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى له باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا، له چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌بردنێکى گشتگیر و
کوردنامە: ماکرۆن، دوێنێ له پاریس، له‌گه‌ڵ شاندێکى نوێنه‌رانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل، کۆبووه‌ته‌وه، نوسینگه‌ى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا، بڵاویکردەوه،” سه‌رۆک ماکرۆن، ستایسى قوربانییه‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى کردووه، که رۆڵى یه‌کلایکه‌ره‌وه‌یان هه‌بووه له شه‌ڕى دژى داعش”.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه، فه‌ره‌نسا هاوکارى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ده‌کات، بۆ هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى له باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا، له چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌بردنێکى گشتگیر و هاوسه‌نگ، له‌پێناو رێگرى له هه‌ستانه‌وه‌ى داعش.
خالید عیسا، به‌رپرسى یه‌په‌گه، به رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، ئیمانیۆل ماکرۆن، به‌ڵێنى ناردنى هێزى داوه بۆ ناوچه‌که، له‌گه‌ڵ هاوکارى مرۆیى، هاوکات به‌ڵێنى داوه فشار بکات بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى دیبلۆماسى بۆ کێشه‌کان بکرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه،”ئه‌و هاوکارییانه له‌پێناو گره‌نتى ئه‌منییه‌تى ناوچه‌که و پاراستنیه‌تى له هێرشه‌کانى داعش، و رێگرى له دوژمنکارى ده‌ره‌کى”.
برچسب ها :
ناموجود- نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
- نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰