موراد مۆسیری ڕۆژنامەوانی سیاسی بواری زمانی کوردی دانیشتووی سوید، بەرەبەیانی دوێنێ بەهۆی شێرپەنجەی مێشک کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژنامەڤانی ئۆرنەسل یەکێک لە مێدیاکانی پالپشتی مافی کورد و کەمینەی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە نووسی کە موراد کۆسیری هاوکاری ئەو مێدیا کە چەندین ساڵە لە بواری هەواڵی کوردەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەورووپای باکووری دەینووسی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی 66 ساڵان بە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک کۆچی دوایی کردووە.

موراد کۆسیری لەدایک بوونی 17 ی ئاپی 1955 لە ئەدەنە بوو. ناوبراو دوای کوودەتای 12 ی سێپتەمبەر بەهۆی دۆسیەی ئەندامێتی لە پارتی کۆمۆنیستی تورکیا لە ئەو وڵاتە چووە دەرەوە و جودا لە هەواڵنێری لە ئۆرنەسل لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فرات و ڕۆژنامەی ینی ئورگوز پولوتیکاش هاوکاری دەکرد.

مێهر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *