تاریخ انتشار : شنبه 25 آذر 1402 - 10:49
کد خبر : 3466

مێژووی ئەدەبی کوردی بەرهەمی دوکتۆر مارف خەزنەدار کرایە کورمانجی

مێژووی ئەدەبی کوردی بەرهەمی دوکتۆر مارف خەزنەدار کرایە کورمانجی
"مێژووی وێژەی کوردی" بەرهەمی دوکتۆر مارف خەزنەدار لە لایەن ڕێکخراوەی زمانی کوردی و بڵاوگەی نەقش لە قامیشلوو بە زاراوەی کورمانجی چاپ و بڵاو کرایەوە.

کوردنامە؛ ئیبراهیم شادمان، سەرگوڵ ئارەش، بەسام مستەفا، موراد میلان و رۆنیا چالی بەرهەمی بە نرخی “مێژووی وێژەی کوردی”یان لە ۷ جڵد دا لە زاراوەی سۆرانیەوە وەرگێڕاوەتەوە بۆ سەر زاراوەی کورمانجی.

ئیبراهیم شادمان هەڵگری بروانامەی ماستەری زمانناسی لە زانکوی سنە و سەرگوڵ ئارەش هەڵگری بروانامەی ماستەری زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە زانکۆی دیجلەی دیاربەکر هەروەها جگە لە وەرگێڕان، بەرپرسیاریەتی ئیدیت و پیت چنینی ئەم بەرهەمە بە نرخەی کتێب خانەی کوردیان بە پیتی ئارامی لە ئەستۆ بووە.

شیاوی ئاماژەیە ڕێکخراوەی زمانی کوردی و بڵاوگەی نەقش لە قامیشلوو ئەم بەرهەمەیان بە زاراوەی کورمانجی و بە پیتی لاتینی چاپ و بڵاو کردۆتەوە.

مێژووی ئەدەبی کوردی بەرهەمی دوکتۆر مارف خەزنەدار سەرەتا بە زاراوەی سۆرانی و بە پیتی ئارامی لە ساڵی ۲۰۰۱ لە لایەن دەزگای ئاراسەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.

“مێژووی وێژەی کوردی” حەوت بەرگە کە لە هەر بەرگێکدا باسی قۆناغێکی ئەدەبی کوردی کراوە.

بەرگی یەکەم داگری سەرەتای مێژووی کوردی هەتا سەدەی چواردەهەمە، بەرگی دووهەم سەدەی ۱۴ تا ۱٨، بەرگی سێهەم نیوەی یەکەمی سەدەی ۱۹، بەرگی چوارەم نیوەی دووهەمی سەدەی ۱۹ و سەرەتای سەدەی بیست لە خۆ دەگرێت.

هەروەها بەرگی پێنجەم داگری سەدەی بیست، بەرگی شەشەم لە ساڵی ۱۹۱۴ تا ۱۹۴۵ و بەرگی حەوتەمیش ساڵی ۱۹۴۵ تا ساڵی ۱۹۷۵ لە خۆ دەگرێت.

برچسب ها :

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

اخبار

اقتصاد

فتوتیتر

تبلیغات