هەرێمی کوردستان لە ئاستی باڵا ڕوونکردنەوە بۆ ئێران و تورکیا دەدات
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئاژانسى ئه‌نادۆڵى تورکى ڕاگه‌یاندووه: وڵاتان له هه‌ر بۆنه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک یادگارى بمێنێـه‌وه پولێکى پۆست چاپ ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى کوردستان کراوه له کاتى هاتنى پاپا فرانسیس له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته زیاد له پێویست گه‌وره کراوه چونکه ئه‌وه‌ى بڵاوکراوه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى دیزاین بوه‌و په‌سه‌ند
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئاژانسى ئه‌نادۆڵى تورکى ڕاگه‌یاندووه: وڵاتان له هه‌ر بۆنه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ک یادگارى بمێنێـه‌وه پولێکى پۆست چاپ ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى کوردستان کراوه له کاتى هاتنى پاپا فرانسیس له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته زیاد له پێویست گه‌وره کراوه چونکه ئه‌وه‌ى بڵاوکراوه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى دیزاین بوه‌و په‌سه‌ند نه‌کراوه و هه‌رێم له چوارچێوه‌ى سنورێکى دیاریکراودا رێز له خاک و سه‌روه‌رى ووڵاتانى دراوسێ ده‌گرێت.
دزه‌یی ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئه‌م بابه‌ته له‌تورکیا به‌هۆى ناکۆکى نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن زیاد له پێویست گه‌وره کراوه و له تورکیاش زۆر شت له‌سه‌ر هه‌رێم وتراوه‌و ساڵى ڕابردوو سه‌رۆکى پارتێکى تورکیا گوتبووى که که‌رکوک ۸۲ههمین و موسڵ هه‌شتاو سێیه‌مین پارێزگاى تورکیایه‌و هه‌رێم هیچ شتێکى له‌و باره‌یه‌وه نه‌وتوه.
به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییهکانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم باس له‌وه‌ده‌کات، پێشتر کێشه‌ى وا ڕویداوه و چاره‌سه‌رکراوه و هه‌رێمى کوردستان دووپاتى ده‌کاته‌وه ڕێز له ووڵاتانى دراوسێ تورکیا، سوریا ،ئێران ده‌گرێت.
له‌دواى هاتنى پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمى کوردستان و چاپکردنى پولێک له‌سه‌ر بوو تورکیا و ئێران داواى رونکردنه‌وه‌ى فه‌رمیان له‌حکومه‌تى هه‌رێم کردوو هه‌رچه‌نده وته‌بێژى حکومه‌ت ڕونکردنه‌وه‌یدا به‌لام ڕونکردنه‌وه‌که به دڵى ئه‌و دوو وڵاته نه‌بوو ئه‌مرۆش به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه ڕونکردنهوهیداو پێده‌چێت تورکیا چاوه‌روانى روونکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت یاخود سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بێت.
برچسب ها :
ناموجود- نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
- نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰