تاریخ انتشار : دوشنبه 9 اسفند 1400 - 0:13
کد خبر : 1971

وێبیناری “ئەزموونەکانی ژنانی کورد لە بواری نووسین و توێژینەوەدا” بەڕێوە چوو

وێبیناری “ئەزموونەکانی ژنانی کورد لە بواری نووسین و توێژینەوەدا” بەڕێوە چوو

لە سەرەتای ئەم کۆڕەدا دوکتۆر سروە منبەری وێڕای پێشکەش کردنی کورتەیەک سەبارەت بە ژیان و چالاکیەکانی بوشرا کەسنەزانی، بەرهەمەکانی ئەم توێژەرەشی ناساند. پاشان بوشرا کەسنەزانی سەبارەت بە ئەزموونەکانی خۆی لە بواری نووسینەوە و توێژینەوەدا وتی: توێژەر پێش ئەوەی ژن یان پیاو بێت، مرۆڤێکی خاوەن بیرە و دەبێ بەم شێوە چاوی لێ بکرێت. نووسەرانی ژن لە

لە سەرەتای ئەم کۆڕەدا دوکتۆر سروە منبەری وێڕای پێشکەش کردنی کورتەیەک سەبارەت بە ژیان و چالاکیەکانی بوشرا کەسنەزانی، بەرهەمەکانی ئەم توێژەرەشی ناساند.

پاشان بوشرا کەسنەزانی سەبارەت بە ئەزموونەکانی خۆی لە بواری نووسینەوە و توێژینەوەدا وتی: توێژەر پێش ئەوەی ژن یان پیاو بێت، مرۆڤێکی خاوەن بیرە و دەبێ بەم شێوە چاوی لێ بکرێت. نووسەرانی ژن لە کوردستاندا ژمارەیان زۆر نییە و بە تایبەت لە بواری لێکۆڵینەوەدا ژمارەی ژنان زۆر سنووردارە.

ناوبراو هۆکارەکانی ئەم دۆخەی لێک دایەوە و وتیشی: لە کۆنەوە ژنان وا پەروەردە کراون کە ئیشە دژوارەکان هی ئەوان نییە. توێژینەوەش ماندووبوون و گیرو گرفتی زۆری هەیە بۆیە ڕەنگە ئەو هەلومەرجە بۆ ژنان نەڕەخسێ کە بتوانن لەم بوارەدا چالاک بن.

ئەم توێژەرە وێڕای ئاماژە بەوەی کە لێکۆڵینەوە پێویستی بە تاقەت و کاتی زۆر هەیە، ئەمەی وەکوو پاڵنەرێک زانی بۆ ئەوەی کەمترین ژن بێنە ناو سنووری لێکۆڵینەوە.

کەسنەزانی وتی زۆربەی ژنان لە چوارچێوەی ماموستایەکی زانکۆ دەمێننەوە و ناتوانن برەو بدەن بە کارەکانیان و هەلومەرجەکان یارمەتی ئەوان نادەن بۆ ئەوەی لە سنووری ماموستایەتی زانکۆ تێپەڕن.

ناوبراو وێڕای وەبیرهێنانەیەکی خۆی لەسەر چاپی بابەتێک، وتی: نووسینە جیدییەکان لە کوردستاندا بە نووسینی پیاوانە دادەنرێن و  ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆکار کە یەک لەوانە ئەوەیە ئێمەی ژن کەمتر خۆمان داوە لە قەرەی لێکۆڵینەوە و زیاتر لە بواری شیعر و چیرۆکدا کارمان کردووە بۆیە ئەم وێنایە دێتە ئاراوە کە پیاوێک بە ناوی ژنێکەوە بەرهەمەکانی خۆی ئەنووسێت.

ئەم توێژەرە وێڕای ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا نووسەرانی ئێمە وا تێگەیشتوون کە رەخنە هێرش کردنە بۆ سەر کەسایەتی نووسەرە، ڕوونی کردەوە: ئەگەر توێژەری ژن ئاگادار نەبێت، تێکەڵ بە ڕەوتێک ئەبێت کە ئیتر خۆی ناناسێت چونکوو پیاوەکان ئەبن بە زمان حاڵ و ڕێنیشاندەری ئەو و دواجار شتێک ئەنووسێت کە بە دڵی ئەوانە و ئەوان ئاراستەی دەکەن.

ئەو پێی وایە ژنان دەبێ هەوڵ بدەن لەم ڕەوتە خۆیان بپارێزن و بۆ ئەمەش دەبێ هاوسەنگییەک ڕابگرن لە نێوان ژیانی کۆمەڵایەتی خۆیان و ژیانی نووسینیدا و سنوورەکانی خۆیان دیاری بکەن بۆ ئەوەی نەکەونە ناوەندێکی پیاوانەوە.

کەسنەزانی ئاماژەی بە دیکەی ئاستەنگەکانی بەردەم ژنانی لێکۆڵەر کرد و وتیشی: گەر ژنان وریا نەبن دەبنە مۆدێلێک بۆ میدیاکان و لە ئامانجی خۆیان دوور ئەکرێنەوە و بە لاڕێدا دەبرین.

ناوبراو باسی ئاستەنگە ئەکادیمییەکانی کرد و دەریخست: ئاستەنگە ئەکادیمییەکان لە ئاستەنگە کۆمەڵایەتییەکان کەمترن. لە ئاستی ئاکادێمیکدا جیاوازی لە نێوان ژن و پیاودا دانانرێت ئەو خزمەتگوزاریانەی لە خزمەت توێژەرێکی پیاو دایە، لە خزمەت توێژەرێکی ژنیش دایە و بە گشتیی ئەوانەی کە ماندووکەرن، ئاستەنگە کۆمەڵایەتییەکانن.

ئەم توێژەرە وتیشی: هەندێ جار کۆمەڵی نوخبە و خوێندەوار بڕیار لە سەر ئەوە ئەدات چ بابەتێک پیاوانە و چ بابەتێک ژنانە بێت بەڵام بە ڕای من بۆ توێژەر شتێک بە ناوی بابەتی پیاوانە و بابەتی ژنانە بوونی نییە.

کەسنەزانی داکۆکی کرد: ژنان دەبێ لە کۆمەڵێ پێوەندی کۆمەڵایەتی داببڕێن بۆ ئەوەی ببنە توێژەرێکی سەرکەوتوو. دەبێ سنوورێک بۆ خۆیان دیاری بکەن و بکەونە بازنەیەکەوە کە تێیدا سەرقاڵی دونیای خۆیان بن و رێگای گەیشتن بە ئامانجەکانیان بپێون.

ئەو لە کۆتاییشدا وتی: کاتێک لە زانکۆ خوێندکاران پێئەگەینین، وێڕای فێرکاری هەوڵ ئەدەین پەروەردە کردنیشمان هەبێت، ئەوەی لێرەدا زۆر ناخۆشە ئەوەیە کە ئەو رەنجە بە یەکسانی بۆ کچان و کۆڕان دەدرێت و وەکوو یەک بۆیان ماندوو ئەبین بەڵام کە لە زانکۆ دەردەچن، کۆڕەکان لە سەر ئاراستەکە ئەمێننەوە و لە ئەدەبیاتدا خەریکی کارکردن دەبن بەڵام کچەکان بە هۆی ژیانی هاوسەرگیرییەوە هەموو رەنجەکان بە فێڕۆ ئەدەن.

ئەو کۆمەڵگای کوردی و شێوازی پەروەردەی ناو بنەماڵەکانی لەم رەوتەدا کایگەر زانی و وتی: بەم شێوە دیسانەوە من وەکوو توێژەرێکی ژن خەریکی پەروەردە کردنی توێژەرێکی پیاو بووم و رەوتەکە دیسانەوە بەرهەم هێنانەوەی هەمان رەوتی پێشوو دەبێت.

کەسنەزانی لە درێژەشدا بەرهەمەکانی خۆی ناساند و ئەزموونەکانی خۆی لە ڕێگای لێکۆڵینەوە و ماموستایەتی گێڕایەوە.

لە کۆتاییشدا بەشداربووان چەندین پرسیاریان ئاراستە کرد و لە لایەن بوشرا کەسنەزانییەوە وڵام درایەوە./ئیبراهیم شادمان مێسرکانلوو

برچسب ها :

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

اخبار

اقتصاد

فتوتیتر

تبلیغات