کاردانەوەی ئێران بە چاپ کردنی پۆلەکەی پاپ/ هەولێر شرۆڤەی دا
سەعید خەتیب زادە وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران ناڕەزایەتی خۆی لەبارەی بڵاوکردنەوە و چاپکردنی “پول”ەکەوە گەیاندووەتە عێراق و داواشی کردووە دەستبەجێ گۆڕانکاری تێدا بکرێت. وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران جەختیکردوەتەوە، کە بەکارهێنانى نەخشەیەکى ساختە پێچەوانەى پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانە، هاوکات راشیگەیاندووە، ئەو کارە هەنگاوێکی دۆستانە و هاوڕێیانە نییە. پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردەوەی لە حکومەتی
سەعید خەتیب زادە وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران ناڕەزایەتی خۆی لەبارەی بڵاوکردنەوە و چاپکردنی “پول”ەکەوە گەیاندووەتە عێراق و داواشی کردووە دەستبەجێ گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران جەختیکردوەتەوە، کە بەکارهێنانى نەخشەیەکى ساختە پێچەوانەى پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانە، هاوکات راشیگەیاندووە، ئەو کارە هەنگاوێکی دۆستانە و هاوڕێیانە نییە.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردەوەی لە حکومەتی هەرێم کردبوو سەبارەت بەو پولە، هاوکات باڵیۆزەکەشى لە بەغدا ئەمەى خەونێکى پووچی هەندێ سەرکردەى کورد ناوبردووە.
ئێوارەى دوێنێ جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌دواى هاتنى پاپا فرانسیس بۆهه‌رێم کۆمه‌ڵێک وێنه بۆ پولى پۆسته پێشنیارکراوه، به‌ڵام ئه‌وه تا ئێستا پێشنیاره‌و نەبووه‌ته بڕیار.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له‌کاتى هه‌ر بڕیارێکدا حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستورى عێراق و سه‌روه‌رى ووڵاتان له به‌رچاو ده‌گرێت و ئه‌وه‌ى که هه‌یه تا ئێستا پێشنیارى هونه‌رمه‌ندێک بوه‌و هیچ مه‌به‌ستێکى له‌پشته‌وه نه‌بوه.
برچسب ها :
ناموجود- نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
- نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰