کوردنامه ورکشۆپی “بنەما ئەخلاقی و پسپۆڕیەکانی ڕۆژنامەوانی منداڵان و تازەلاوان” بەڕیوە ئەبات


ماڵپەڕی هەواڵ و زانیاری کوردنامه لە سنە بە هاوکاری تاقیگەی داد لە زانکۆی کارلتۆنی کەنەدا و بە بەشداری پسپۆڕانی بواری مافەوانی و میدیا ورکشۆپی ئۆنلاینی “بنەما ئەخلاقی و پسپۆڕیەکانی ڕۆژنامەوانی منداڵان و تازەلاوان” بەڕیوە ئەبات.
شارەزایی و تێگەیشتن لە ڕێنماییە ئەخلاقییەکان بۆ ڕووماڵکردنی چیرۆک و حیکایەتی منداڵان، پەرەپێدانی کارامەیی بۆ ناسین و بەرپەرچدانەوەی دەمارگرژی و پڕوپاگاندا لە ڕەوایەت و گێڕانەوەی چیرۆکی منداڵان و هەروەها بەدەستهێنانی زانست و زانیاری سەبارەت بە مافی منداڵان لە سیستەمی دادوەری و قەزائیدا، گرینگترینی ئەو بابەتانەن لەم ورکشۆپە ئۆنلاینە باسی لە سەر ئەکرێت.
ورکشۆپەکە لە ڕۆژەکانی پێنجشەممە و جومعە ۱۹ و ۲۶ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳ی هەتاوی بەرانبەر بە ۹ و ۱۶ی مارسی ۲۰۲۵ زائینی سەعاتی ۸:۳۰ هەتا ۱۱ ی شەو بە کاتی ئێران لە سەر پلاتفۆرمی گووگڵ میت
بەڕێوە ئەچێت.
بەشداری کردن لەم ورکشۆپە بێ بەرامبەرە و تێچووی نیە و دوا وادەی ناو تۆمارکردن ۱۵ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳ ی هەتاوی بەرانبەر بە ۵ ی مارسی ٢٠٢۵ زائینیە
جێی ئاماژەیە جگە لە رۆژنامەوانان و میدیاکاران، چالاکانی مەدەنی و ئەندامانی ڕێکخراوە ناحوکمیەکان و هەروەها بلاگر و ئەکتەرانی سوشیال میدیا ڕێگەیان پێدراوە بۆ بەشداریکردن لەم ورکشۆپە ئۆنلاینە بەو مەرجەی دانیشتووی ئێران بن
لە کۆتائی ورکشۆپەکەدا بڕوانامەی فەرمی زانکۆی کارلتۆنی کەنەدا پێشکەشی بەشداربوان ئەکرێت
برچسب ها :
ناموجود- نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
- نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰