تاریخ انتشار : سه شنبه 30 فروردین 1401 - 21:23
کد خبر : 2128

تاران لە رێگای ئەورووپاوە پەیامی هۆشداری بۆ تێل ئاڤیڤ ناردووە

تاران لە رێگای ئەورووپاوە پەیامی هۆشداری بۆ تێل ئاڤیڤ ناردووە
ئێران لە رێگای نێونجیگەری ئەورووپاوە، پەیامی هۆشداری بۆ تێل ئاڤیڤ ناردووە.

بە پێی هەواڵی کوردنامە؛ لاپەڕەیەکی تویتەری کە لە بواری قەیرانە نێودەوڵەتییەکاندا چالاکی دەکات، رایگەیاندووە ئێران لە رێگای نێونجیگەری ئەورووپاوە، پەیامی هۆشداری بۆ تێل ئاڤیڤ ناردووە.

لەم لاپەڕە بە نێوی ئینتل ئێسکای کە هەواڵە نێودەوڵەتییەکان بڵاو دەکاتەوە، نووسراوە: ئێران لە رێگای نێونجیگەری ئەورووپاوە وێنەی ناوچە و هەموو ئەمارەکانی چەکی کیمیایی، بایۆلۆژیکی و ناڤۆکی تێل ئاڤیڤ کە لە یەکەمین هێرشدا دەکرێنە ئامانج، بۆ ئیسرائیل ناردووە.

بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ٢۴ کاتژمێر پاش هۆشداری سەرۆک کۆماری ئێران بە رژیمی زایۆنی رووی داوە. ئایەتوڵا رەییسی لە رێورەسمی رژەی رۆژی ئەرتەشدا بە زایۆنیستەکانی وت: بچووکترین جووڵانەوەی ئێوە لە هێزە چەکدارەکانی ئێمە ناشاردرێتەوە و گەر کردەوەیەک ببینرێت، ناوەندی رژیمی زایۆنی دەبێتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێمە.

برچسب ها :

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

اخبار

اقتصاد

فتوتیتر

تبلیغات