تاریخ انتشار : جمعه 3 آذر 1396 - 12:10
کد خبر : 643

پێوەندی کورد و ئەمریکا

پێوەندی کورد و ئەمریکا

کردنامه: گەرچی کەشتی‌یە فرۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا زۆر لە مێژە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بوونیان هەیە ، بەڵام حزووری ئەمریکا لەم ناوچەدا دوای هێرشی سەددام بۆ کوەیت ، کەوتە قۆناغێکی جیددیترەوە. هەر لە دوای ئەم ڕووداوە بوو کە ئەمریکا بۆ یەکەم جار بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێوەندی‌ ئاشکرای لەگەڵ کورد دەست پێکرد. لەم بیست و شەش ساڵەدا

کردنامه: گەرچی کەشتی‌یە فرۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا زۆر لە مێژە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بوونیان هەیە ، بەڵام حزووری ئەمریکا لەم ناوچەدا دوای هێرشی سەددام بۆ کوەیت ، کەوتە قۆناغێکی جیددیترەوە. هەر لە دوای ئەم ڕووداوە بوو کە ئەمریکا بۆ یەکەم جار بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پێوەندی‌ ئاشکرای لەگەڵ کورد دەست پێکرد. لەم بیست و شەش ساڵەدا ئەم پێوەندی‌یە تووشی بەرزی و نزمی زۆر بۆتەوە. هەر لەسەرەتادا ، سەرەڕای لاوازی زۆری دەسەڵاتی ناوەندی عێراق و بوونی کێشەی جیددی ئەمریکا لەگەڵ سەددام  ، ئەمریکا نەیهێشت کەرکووک بەدەست کوردەوە بێت و بە ئاشکرا دیار بوو پشتیوانی ئەمریکا بۆ کورد بێ‌سنوور نییە. لە سووریاش سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکا بە ئاشکرا ‌pkkای بە ڕێکخراوەیەکی تێرۆریستی پێناسە دەکرد ، بەڵام سیاسەتی بەهێز کردنی pkkای گرتە بەر. هەمووی ئەمانە بە هۆی ئەوەوە بوو کە سیاسەتی ئەمریکا بە پێی خوێندنەوەی ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی خۆی ، دیاری دەکرێ.  کەواتە ڕەمزی بەهەل بوون یان نەبوونی ئەم پێوەندی‌یە تەنیا و تەنیا پەیوەستە بە ئاستی تێگەیشتنی کورد لە بەرژەوەندی ئەمریکا.
بەرژەوەندی وڵاتی ئەمریکا  بە دوو جۆر مانا ئەکرێت : ۱- بەرژەوەندی دەسەڵاتداران و هێزی سەرمایە ۲- بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکا . لە ڕاستیدابە پێم وایە هەندێ جار سیاسەتی ئەمریکا بە پێچەوانەی بەرژەوەندی خەڵکانی ئەمریکا و تەنیا دابینکەری بەرژەوەندی هەندێ لایەنی دەسەڵاتدارە و بەس. بۆ وێنە ئەتوانین ئاماژە بکەین بە شەڕی ویتنام و تەنانەت شەڕی عێراق.  بەڵام ئەم جۆرە سیاسەت کردنانە بە هۆی گرینگی ڕای گشتی لە ئەمریکا ، سیاسەتێکی کاتی و نائیستراتژیکە.
بۆ باسی پێوەندی ئیستراتژیک ئەتوانین نموونەکەی لە بابەتی ئیسڕائیل ببینین. پێوەندی ئەمریکا و ئیسرائیل پێوەندی‌یەکی ئیستراتژیکە و سەرەڕای هەموو گۆڕانە ناوخۆیی‌یەکانی ناو هەردوو وڵات ، پێوەندی‌یەکی بەردەوام لەنێوانیاندا بوونی هەیە. ئەمەش هەڵئەگەڕێتەوە بۆ هێزی ئابووری زەبەلاحی  لابی  ئیسرائیل لە ئەمریکا و تەنانەت هەموو وڵاتانی ڕۆژئاواش.
هەر بۆیە شوبهاندنی پێوەندی کورد و ئەمریکا بە پێوەندی ئیسرائیل و ئەمریکا هەڵەیەکی گەورەیە. تەنانەت بەئامراز بوونی کورد بۆ مانەوەو دەوامی ئیسرائیلیش ناتوانێ پێوەندی ئەمریکا و کورد بکاتە پێوەندی‌یەکی ئیستراتژیک‌؛ چوون هەر دوو وڵاتی تورکیا و سووریا(کە هەردووکیان دژایەتی ئاشکرایان لە گەڵ کورد هەیە) زیاتر لە نیو سەدەیە کە بە شێوەیەکی کرداری ڕۆڵی دیواریان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل بینیوە. لە هەمان کاتیشدا مانەوەی ئیسرائیڵ ئەوەندەی پشت‌بەستوو بە هێزی خۆیەتی ، ئەوەندە پشت‌بەستوو بە دیواری هیچ کام لە دراوسێکانی نییە.
بەربەرەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئیسلامی سیاسی و تەنانەت ئیسلامی جیهادیش ، بەربەرەکانی‌یەکی نەگۆڕ نەبووەو بە درێژایی ئەم ساڵانە ئەمریکا هەڵسووکەوتی بیگرەو بەریدەی لەگەڵ ئەم دیاردەیە بووە. بۆیە کەڵک وەرگرتنی کورد بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ئیسلامی سیاسیش  ناتوانێ هۆکارێکی گرینگ و حەتمی بێت بۆ قایم بوونێکی دڵخۆشکەری پێوەندی ئەمریکاو کورد؛ بە تایبەت کە لەناو کورد خۆشیدا، ئیسلامی سیاسی و تەنانەت ئیسلامی جیهادیش بوونی هەیە و ئەمەش دوور نییە لە چاوی تیژی داڕێژەرانی سیاسەتی ئەمریکا.
لە ڕاستیدا هیچ ئامرازێکی ئەوتۆ بۆ بە ئیستراتژیک کردنی پێوەندی نێوان کورد و ئەمریکا بوونی نییە. هەر بۆیە لەرزۆکی‌یەکی یەکجار زۆر لەم پێوەندی‌یەدا بەدی ئەکرێت و بە ئاشکرا دیارە کورد لە پەراوێزی بەرژەوەندی‌یە نائیستراتژیکەکانی ئەمریکادایە. گەر ئەمە ڕاست بێت ئەوا دەبێ کورد تەنیا لەم بەرژەوەندی‌یانەی ئەمریکا ، وەک پاڵ‌پێوەنانێک سەیر کات و بۆ بەردەوامی ڕێگە  ، پشت بە خۆی ببەستێت.

برچسب ها :

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

اخبار

اقتصاد

فتوتیتر

تبلیغات