بە پێی ڕاپۆرتی کوردنامە ماجەرای کۆچبەری، بابەتی کتێبی تازەی محەمەدعەلی دەستماڵی نووسەری سنەییە کە لەمڕۆژانەدا خەڵاتێکی گرینگی ئەدەبی بردەوە.

ئەم بەرهەمە باسی سەبری و ڕەفیق و جەمیل چۆلەکە و چەند کەسیتر ئەکات کە جانتایان لێ هەڵگرتووە و لە لێواری زەریا چاوەڕوانن قاچاخچیان بێن و بیانبەن بۆ دونیای ڕۆژئاوا.

ڕۆژی چوارشەمە ١٣ ئەم مانگە لە شاری سلێمانی و لە ئاهەنگێک لە تالاری هونەردا، خەڵاتی ساڵی دانا ڕەئوف بە ئەم شانۆنامەیە بەخشرا. دەستماڵی دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە، بەرهەمەکەی ئیمزا کرد بۆ خوێنەران و لایەنگرانی شانۆی کوردی.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *