نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران. هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم (جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) له پشكی یه‌كێتیی و (مسته‌فا سه‌ید قادر) له پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوڕێیه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌م سه‌ردانه‌دا.
له حكومه‌تیش، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم به‌شداره، ئه‌مه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی له كۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی ئه‌منییه‌وه هه‌یه.
فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دڵشاد شه‌هاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌ندامن له وه‌فده‌كه‌دا.
بڕیاره نێچیرڤان بارزانی له گەڵ ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د باقر قاڵیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران جاوپێکەوتن بکات.
سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا یه‌كه‌م سه‌ردانه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌كو سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندی له‌نێوان پارتی و ئێران ته‌ماشا ده‌كرێت.
سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سیڤی نێچیرڤان بارزانیدا باسی له‌وه‌كردووه، نێچیرڤان بارزانی لە بەشی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی تاران دەستی بە خوێندن کردووە، بەهۆی هەندێک هۆکاری سیاسی و تایبەته‌وه نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات، به‌ڵام زمانی فارسی به پاراوی ده‌زانێت.
هێشتا دیارنیه ئایا فارسییه پاراوه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌رگایه‌كی نوێی په‌یوه‌ندی درێژخایه‌ن له‌نێوان پارتی و ئێران ده‌كاته‌وه یاخود ته‌نیا سه‌ردانێكی ته‌كتیكییه بۆ تێپه‌ڕاندی قۆناغی ئێستا.
سه‌ردانه‌كه له‌كاتێكدایه، سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ته‌واو كردووه‌و بڕیاره دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له تاران بڕیاره‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
له‌كاتێكدا نێچیرڤان بارزانی رووی له تاران كردووه، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی له ئیماراتی عه‌ره‌بی بینراو له‌رێگادایه به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. یه‌كێتیی دژی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه ئه‌م دژایه‌تییه تا كوێ ده‌ڕوات، یه‌كێتیی له حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه یاخود نا؟


دیدگاهتان را بنویسید