قوباد ئارەش/ خوێندنەوەیەک بۆ عەقڵییەتی سیاسی کورد و گورزی کوشندەی ڕیفراندۆم
یەکێک لە کێشە گەورەکانی عەقڵیەتی حیزب لە هەرێمی کوردستان ئەوەیە، هەرگیز نایەوێت ددان بە شکستی خۆیدا بنێت و، بەردەوام بیانوێک، یان دوژمنێک دادەتاشێت بۆ داپۆشینی هەڵە گەورەکانی خۆی. ئێمە لە ساڵی (۲۰۱۸) زۆر لە پاشەکشێداین لەچاو ساڵانی(۱۹۹۱). ئەم پاشە کشێ و تێکشکانە، چ لەڕووی ئابوورییەوە، چ لەڕووی سیاسییەوە، چ لە ڕووی سەربازییەوە، بەرهەمی عەقڵێک بوو